کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری بانە

کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی یەعقووب عەباسی، لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت کوژرا.

٢٩ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٢٣:١٩


هەنگاو: سێشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی یەعقووب عەباسی، لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت کوژرا.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٨ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، کاسبکارێکی خەڵکی گوندی "کۆڵەسەی سەروو" سەر بە شاری سەردەشت بەناوی یەعقووب عەباسی تەمەن ٤٢ ساڵ لە سنووری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت کوژرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەعقووب عەباسی لە کاتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلێکی ڕێگە پێنەدراو لە سنووری "ئاڵووت" لە بانە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە کراوەتە ئامانج و گورچیلەی پێکراوە.

دوای گواسترانەوەی ئەم کاسبکارە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئورمیە بەهۆی سەختی برینەکەی و خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەست داوە.


شیاوی ئاماژە پێدانە کە ئەم کاسبکارە خێزاندار و باوکی یەک منداڵە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە