کوژرانی کچێکی لاو لە کرماشان بە پاساوی شەرەف و نامووس

کچێکی لاو بە ناوی دونیا ڕەزایی، خەڵکی "دارەدڕەفشت خانماوا"ی سەر بە شاری کرماشان، لەلایەن کەسوکارەکەیوە بە

١٠ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٨:٢٤


هەنگاو: یەکشەممە، ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣
کچێکی لاو بە ناوی دونیا ڕەزایی، خەڵکی "دارەدڕەفشت خانماوا"ی سەر بە شاری کرماشان، لەلایەن کەسوکارەکەیوە بە پاساوی شەرەف و نامووس کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١۶ی ئەپریلی ٢٠٢٣) کچێکی لاو بە ناوی دونیا ڕەزایی و تەمەن ١٩ ساڵ، لە ماڵی خۆیاندا واتە لە گوندی "دارەدڕەفش خانماوا"ی سەر بە ناوچەی ناوەندیی کرماشان، کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەو کچە لاوە بە شێوەی خنکاندن کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە لاوە کە لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆی و بە پاساوی ئەوەی کە "پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕێکدا هەبووە" کوژراوە.


تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر کوژرانی دونیا ڕەزایی، هیچ کەسێک لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر نەکراوە.


شایانی باسە کە تەرمی دونیا ڕەزایی، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی خاکەلێوە، لە جادەی نێوان گوندی "دارەدڕەفش خانماوا" - کرماشان ئەسپەردە کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە