گواسترانەوەی کەماڵ لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی، یەکێک لە گیانبەختکردوانی بەرخۆدانی جەماوەریی دێولان بۆ بەندیخانەی کامێران

کەماڵ لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی بەرخۆدانی جەماوەریی شاری دێولان، کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبە

٥ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٠:١٦


هەنگاو: سێشەممە ٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

کەماڵ لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی بەرخۆدانی جەماوەریی شاری دێولان، کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوو، بۆ بەندیخانەی کامێران گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەماڵ لوتفی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی دێولان و لە بنەماڵەی گیانبەختکردوانی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم شارە، بۆ بەندیخانەی شاری کامێران گواستراوەتەوە.

کەماڵ لوتفی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری دێولان، بێ هەبوونی بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.

پێشتر هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە: کەماڵ لوتفی لە چەند مانگی ڕابردوودا و لەدوای کوژرانی کوڕەکەیەوە، لەژێر گوشاری ناوەندە حکوومەتییەکاندا بووە.


شیاوی ئاماژەپێدانە کە، ناوبراو لە ڤیدییۆیەکدا پڕوپاگەندەی حکوومەت سەبارەت بە کوژرانی کوڕەکەی لەلایەن دژبەرانی حکوومەتەوە "ضدانقلاب" وە درۆ خستبووە و ڕایگەیاندبوو کە کوڕەکەی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە کوژراوە.


ڕەزا لوتفی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی دێولان لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم شارە، لە شەوی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢١ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت کوژرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە