گواستنەوەی پەرهام پەروەری، وەرزشوانی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بۆ بەندیخانەی ئێڤین

ئەندازیار پەرهام پەروەری، لاوی خەڵکی شاری سەقز کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی خەڵکی شاری تاران لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندا

٢٣ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٢١:٣٩


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

ئەندازیار پەرهام پەروەری، لاوی خەڵکی شاری سەقز کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی خەڵکی شاری تاران لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کرا و تۆمەتی "موحارەبە" دراوەتە پاڵی، لە بەندیخانەی تارانی گەورەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٩ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، پەرهام پەروەری، هاوکات لەگەڵ ٢٠ بەندکراوێکی سیاسیی دیکە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە، لە بەندیخانەی تارانی گەورەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواستراوەتەوە.

گواستنەوەی ئەو بەندکراوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین لە کاتێکدایە کە بەبێ هیچ ئاگادارییەکی پێشوەختە بووە و پێش ئەوە بگواسرێتەوە بڕیار بوو ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی خاکەلێوە، دانیشتنی دادگاییکردنەکەی لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بەڕێوە بچێت.


پەرهام پەروەری، تەمەن ٢۵ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، ڕۆژی ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لەلایەن دادسەری ئێڤین تۆمەتی "موحارەبە"ی بەسەردا سەپاوە.


ئەو لاوە کوردە ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢، لە کاتێکدا کە لە شوێنی کارەکەی بۆ ماڵی خۆی دەگەڕایەوە، لەنێو لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شاری تاران بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕێزی دەستبەسەر کراوە.


بەپێی یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێران، موحارەبە یەکێک لە قورسترین تاوانەکانە و سزاگەلێکی نامرۆڤانە و دڕندانەی وەک سێدارەی بۆ دیاری کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە