گیانلەداستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار

کرێکارێکی بیناسازیی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی محەممەدئەمین ئاشنا، لە کاتی کارکردن بەهۆی ڕووداوی کار و نەبوونی ئەمینییەتی کارەوە ل

٩ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١١:٤٠


هەنگاو: شەممە، ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

کرێکارێکی بیناسازیی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی محەممەدئەمین ئاشنا، لە کاتی کارکردن بەهۆی ڕووداوی کار و نەبوونی ئەمینییەتی کارەوە لە شوێن کارەکەی، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢٧ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، محەممەدئەمین ئاشنا، کرێکاری بیناسازیی خەڵکی شاری مەهاباد، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە کاتی کارکردندا لە شاری بەندەرعەباس، گیانی خۆی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە وەستاکاری جوانکاریی بیناسازی بووە و بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کارەکەیەوە لە نهۆمی شەشی بینایەکی بەرز کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا (٢٠٢٢) لانی کەم ۵۵ کرێکار لە شارەکانی کوردستان بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە