گیانلەدەستدانی بەندکراوێکی بەندیخانەی ئورمیە بەهۆی بێبەریکردنی لە خزمەتگوزاریی پزیشکی

عەبدوڵڵا بەدوی خەڵکی ئورمیە کە لە ماوەی یازدە ساڵی ڕابردوودا لە بەندیخانەی حکوومەت لەو شارەدا لە خزمەتگوزارییە پزیشکی و دەرمانییەکان بێبەری و ب

٢٧ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٦:٣٣


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

عەبدوڵڵا بەدوی خەڵکی ئورمیە کە لە ماوەی یازدە ساڵی ڕابردوودا لە بەندیخانەی حکوومەت لەو شارەدا لە خزمەتگوزارییە پزیشکی و دەرمانییەکان بێبەری و بێبەش کراوە، بەهۆی دژواری و پەرەگرتنی زۆری نەخۆشییەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢۶ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١۵ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، عەبدوڵڵا بەدوی، بەندکراوی خەڵکی ئورمیە کە نەخۆشیی دڵ و شەکرەی هەبوو، بەهۆی دەسپێتڕانەگەیشتن بە دەرمانە پەیوەندیدارەکانی نەخۆشییەکەی و چاودێریی تایبەتی پزیشکی بە بڕیاری بەرپرسانی بەندیخانەی حکوومەت لە ئورمیە، گیانی لەدەست دا.

ئەو بەندکراوە تەمەن ۶۵ ساڵە، ساڵی ٢٧١٤ سەرەڕای هۆشداریی فەرمانبەرانی دەرمانگەی بەندیخانەی حکوومەت لە ئورمیە، بە بڕیاری بەرپرسانی ئەو بەندیخانەیە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی و ڕەوانەکردنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە و هەروەها لە مەرەخەسیی تایبەتیی چارەسەرکردن بێبەری کراوە.


عەبدوڵڵا بەدوی، مانگی جۆزەردانی ٢٧١٤، دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی "هەوڵی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" لە ڕێگەی ئەندامەتی حیزبێکی کوردستانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ٢ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاند.


ناوبراو لە دۆسیەیەکی دیکە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "ماددەی هۆشبەر" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو کە دواتر ئەو سزایە بۆ بەندکردنی هەتاهەتایی شکێندراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە