گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی ئورمیە بەهۆی نەبوونی ئەمنییەت لە شوێنی کار

کرێکاری بیناسازیی خەڵکی ئورمیە بە ناوی فەرەیدوون میرزایی، لە کاتی کارکردن و بەهۆی نەبوونی ئەمنییەت لە شوێنی کارەکەی، گیانی لەدەستدا.

٣٠ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٢١:٠٤


هەنگاو: چوارشەممە، ٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

کرێکاری بیناسازیی خەڵکی ئورمیە بە ناوی فەرەیدوون میرزایی، لە کاتی کارکردن و بەهۆی نەبوونی ئەمنییەت لە شوێنی کارەکەی، گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٩ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، کرێکارێکی بیناسازیی بە ناوی فەرەیدوون میرزای، خەڵکی گوندی "سیلوانا"ی سەر شارەدێی سیلوانای شاری ئورمیە، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی و لە کاتی کاردکردنی گیانی لەدەست دا.


بەپشتبەستن بە ئاماری ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا (٢٠٢٢) لانی کەم ۵۵ کرێکار لە شار و ناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە