ئەنجامدانی لانی کەم ٧ حاڵەتی هێرشی بۆ سەر قوتابخانەکان لە یەک ڕۆژدا

لە یەک ڕۆژدا لانی کەم ٧ قوتابخانە لە شارەکانی ئیزە، شاری قودس، مەهاباد، ئورمیە، سەرپێلی زەهاو و سنە کرانە ئامانجی هێرشە کیمیاییە سیستماتیکەکان و دەیان قوتابی

٢٦ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٢٠:٥٠


هەنگاو: شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

لە یەک ڕۆژدا لانی کەم ٧ قوتابخانە لە شارەکانی ئیزە، شاری قودس، مەهاباد، ئورمیە، سەرپێلی زەهاو و سنە کرانە ئامانجی هێرشە کیمیاییە سیستماتیکەکان و دەیان قوتابی بەهۆیەوە ژەهراوی بوون بۆ نەخۆشخانەکان گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٢٥ی ئەپریلی ٢٠٢٣) هێرشی کیمیایی کرایە سەر قوتابخانەکانی شەرافەت و خەدیجە کوبرا لە شاری سنە و بەهۆیەوە ١٤ قوتابی ژەهراوی بوون و لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە خەوێندران.


هەنگاو پێشتر ناوی ئەم قوتابییانەی بڵاوکردبووەوە کە بریتین لە: مەهنا گوڵی، هێلێن بەهمەنی، شیلان محەممەدی، ئەسرا سەفایی، سارینا ڕۆستەمی، سارینا نەجەفی، زریان ئەحمەدی، ئێلینا محەممەدی، نارین فەتاحی، نازەنین مەجیدیان، ئازین سادقی، سەوگەند سادقی، زەهرا پاکدڵ و زریان سوبحانی.


هاوکات، هونەرستانی مێهر پەروەرین لە سەرپێڵی زەهاو کەوتە بەر هێرشی کیمیایی، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا زیاتر لە ٣٧ قوتابی ژەهراوی بوون و بۆ نەخۆشخانەی «شهدا» ی ئەم شارە گواسترانەوە.


بەوتەی شایەتحاڵان لە شاری سەرپێڵی زەهاو، کەپسولی گاز لە نهۆمی سێیەمەوە خراوەتە ناو بیناکەوە و بەڕێوەبەرانی قوتابخانە هەموو دەرگاکانیان داخستووە و بۆ ماوەیەک ڕێگریان لە هاتنە دەرەوەی قوتابییان کردووە.


لەدرێژەدا، هێرشی کیمایی کراوەتە سەر قوتابخانەی دواناوەندی کچانەی مەعروف شافهی لە شاری مەهاباد و ژمارەیەک لە قوتابی ژەهراوی بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە و کە بارودۆخی چەند کەس لەم قوتابییانە مەترسیدار باسکراوە.


هەروەها، قوتابخانەی کچانەی گوندی بالانج سەر بە شاری ئورمیە کەوتە بەر هێرشی کیمیایی و ژمارەیەک قوتابی ژەهراوی کران و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.


لە چەند هێرشێکی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەی دواناوەندی کچانەی پەروین ئیعتسامی لە شاری ئیزە و قوتابخانەی کچانەی محەممەد ڕەسوڵ ئەڵڵا لە شاری قودسی پارێزگای تاران ژمارەیەک قوتابی ژەهراوی بوون بۆ قوتابخانەکان گواستراونەتەوە.


ئەمڕۆ دایکوباوکی قوتابییان لە شاهین شار سەر بە ئیسفەهان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەرانبەر هێرشی کیمیای سیستماتیک بۆ سەر قوتابخانەکان لەبەرانبەر ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەم شارە کۆبوونەوە. لەم خۆپیشاندانەدا هێزەکانی حکوومەت بە گازی فرمێسک ڕێژ هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران.


هەر لەم ڕاستایەد، پرشنگ ڕەنجبەری، بەڕێوەبەری قوتابخانەی دواناوەندی کچانەی متەوستەی میعراج لە سەقز بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان و هەروەها کەمکاری بۆ دۆزینەوەی بکەرانی ئەم هێرشانە و نادادوەریکردن بەرانبەر کارمەندان و بەڕێوەبەرانی ئەم قوتابخانە، دەستی لەکار کێشایەوە. ناوبراو دەست لە کارکێشانەوەکەی وەک ئەکتێک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕینی مەدەنییانە ناودێر کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە