ئارمان نەسرپوور خەڵکی دێولان لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ و دەستبەسەر کرا
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێولان بە ناوی ئارمان نەسرپوور و برینداربووی سەرهەڵدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، پاش ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ب
هەنگاو: یەکشەممە، ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٣
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێولان بە ناوی ئارمان نەسرپوور و برینداربووی سەرهەڵدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، پاش ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ کرا، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٤ی مەیی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە، پاش ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کرا، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری دێولان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان بریندار بووە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئارمان نەسرپوور و هەروەها چارەنووسی ناوبراو پاش ئەوەی کە ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولانەوە دەستبەسەر کراوە، لە بەردەستدا نییە.