دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی بانە
مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی شاری بانە بە ناوی ئەمین ئەمینی کە بەر نوێژی مزگەوتی گوندی "زەرواری سەروو"ی سەر بەو شارەیە، لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ ئەو گوندە ل
هەنگاو؛ شەممە، ۳۰ی بانەمەڕی ٢٧٢٣
مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی شاری بانە بە ناوی ئەمین قەیسەری کە بەر نوێژی مزگەوتی گوندی "زەرواری سەروو"ی سەر بەو شارەیە، لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ ئەو گوندە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٧ی مەیی ٢٠٢٣)، مامۆستا ئەمین قەیسەری، مامۆستای ئایینی و بەر نوێژی مزگەوتی گوندی "زەرواری سەروو"ی سەر بە شاری بانە، لەلایەن هێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.
بە واتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مامۆستا ئایینییە کوردە لەو ڕۆژەدا هاوکات لەگەڵ هاوژین و منداڵەکەی لە ڕێگەی گەڕانەوەیان لە شاری بانە بۆ ئەو گوندە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەربوون و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی هیچ ئاکامێکی نەبووە.