کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

18:09 - 11 May 2023


هەنگاو: پێنجشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان، بەناوی ئاکام محەممەدزادە لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١١ی مەیی ٢٠٢٣)، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەت تەقەیان لە کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بەناوی ئاکام محەممەدزادە، تەمەن ٢٧ ساڵ کرد.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاکام محەممەدزادە، کە لاقی بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت کەوتووە و بریندارکراوە، بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری بانە گواستراوەتەوە.