بانکگردن و دەستبەسەرکردنی لاوێکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە

سانع شابازی، لاوی خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگ کراوە، دەستبە

٢٥ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٠٧:٥٤


هەنگاو: دووشەممە، ٢۵ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

سانع شابازی، لاوی خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٣ی مەیی ٢٠٢٣) هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری دیواندەرەی سەر بە پارێزگای سنە بە ناوی سانع شابازی، پاش ئەوەی کە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە ئەو لاوە کوردە ماوەی نزیک بە پێنج ساڵ وەک ئەندامی "پارتی ئازادیی کوردستان" ( پاک) لە هەرێمی کوردستان چالاکیی سیاسیی هەبووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای ئەوەی کە لەو حیزبە نەماوە و وازی هێناوە، گەڕاوەتەوە بۆ شاری دیواندەرە.

پاش دەستبەسەرکردنی سانع شابازی تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە