بانگکردن و دەستبەسەرکردنی بورهان سەعیدی، چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی سنە

هەنگاو؛ لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی سیستەماتیک و بەرنامەداڕێژراوی چالاکانی مەدەنی و کرێکاریی شاری سنەدا بورهان سەعیدی، چالاکێکی کرێکاریی ناسراوی ئەو

٢٩ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٢:٣١


هەنگاو: هەینی، ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

هەنگاو؛ لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی سیستەماتیک و بەرنامەداڕێژراوی چالاکانی مەدەنی و کرێکاریی شاری سنەدا بورهان سەعیدی، چالاکێکی کرێکاریی ناسراوی ئەو شارە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٨ی مەیی ٢٠٢٣)، چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە بە ناوی بورهان سەعیدی، پاش ئەوەی بانگی فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەربوون و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە