برینداربوونی لانی کەم ٧ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری نەوسوود

لانی کەم ٧ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزایییەکانی نزیک بە سنووری شاری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکووم

٢ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٦:٤٩


هەنگاو: سێشەممە، ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

لانی کەم ٧ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزایییەکانی نزیک بە سنووری شاری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون کە ناسنامەی چوار کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ شەوی دووشەممە، ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٢ی مەیی ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێک بە ناوی فەیسەڵ ئەحمەدی، خەڵکی گوندی "سەریاس"ی سەر بە شاری پاوە، هاوکات لەگەڵ ٣ کۆڵبەری دیکەی خەڵکی ئەم شارە بە ناوەکانی عارف، مەحموود و جەمال (ناوبانگیان هێشتا بۆ هەنگاو ناڕوونە) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری شاری نەوسوود بریندار بوون.

هەروەها، سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

شایانی باسە کە فەیسەڵ ئەحمەدی، لاقی بەسەختی بریندار بووە و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گواسترایەوە. ناوبراو بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە لەژێر چاودێریی تایبەتی پزیشکیدایە و بۆ ژووری نەشتەرگەری گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە