برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانیی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی خالید سداقەت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە

٢٦ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٠٩:٥٦


هەنگاو: سێشەممە، ٢۶ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانیی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی خالید سداقەت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١١ی مەیی ٢٧٢٣)، کۆڵبەرێک بە ناوی خالید سداقەت، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی لە سنووری نێوان ئەزگەڵە - شێخ سڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، "پێ"ی بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە پاش ئەوەی کە بریندار بووە، بەهۆی سەختی برینەکەی و بە مەبەستی تیمارکردن و چاودێریی تایبەتی پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی "مەدائن"ی شاری تاران کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە