برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت

کۆڵبەرێکی خەڵکی نۆدشە، سەر بە شاری پاوە بەناوی شەهرام ئیسحاقی، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران بە سەختی بریندارکرا.

١٥ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١١:٥٥


هەنگاو: هەینی، ١٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی نۆدشە، سەر بە شاری پاوە بەناوی شەهرام ئیسحاقی، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران بە سەختی بریندارکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمیر ١٠ی پێشنیوەڕۆی پێنجشەممە ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٤ی مەیی ٢٠٢٣) شەهرام ئیسحاقی، خەڵکی شاری نۆدشە، کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران و بە سەختی برینداربوو.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٣٠ ساڵە کە لە ڕێگای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بووە، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە و کەمەری پێکراوە. ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە گواستراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، باری تەندروستی ئەم کۆڵبەرە لە ئێستادا ناجێگیرە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە