برینداربوونی کۆڵبەرێک لە بەرزایییەکانی سنووری نەوسوود

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی زەکەریا عەبدی، لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکانی سنوو

٢١ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٢٣:٢٣


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی زەکەریا عەبدی، لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکانی سنووری نەوسوود بەسەختی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٠ی مەیی ٢٠٢٣) کۆڵبەرێک بە ناوی زەکەریا عەبدی، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکانی سنووری نەوسوود بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زەکەریا عەبدی، پاش ئەوەی کە بریندار بووە، بە مەبەستی تیمارکردن و پێڕاگەیشتنی پزیشکی، بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا لانی کەم ٢٩٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون یان بریندار بوون کە ٤۶ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ٢٤٤ کەسیشیان بریندار بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە