بریندارکرانی ئاژەڵدارێک لە سەردەشت بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت

ئاژەڵدارێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی محەممەد عەزیزی، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت برینداربوو و بۆ نەخۆشخانە گواستراوە.

٢٢ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٢:٣٠


هەنگاو: هەینی ٢٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

ئاژەڵدارێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی محەممەد عەزیزی، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت برینداربوو و بۆ نەخۆشخانە گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٠ی مەیی ٢٠٢٣) محەممەد عەزیزی، خەڵکی گوندی "دەرماناوێ" سەر بە سەردەشت بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت لە گوندی "دۆڵەبی" بە سەختی برینداربوو.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای ئەوەی کە هێزەکانی حکوومەت ئەم هاووڵاتییەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان، ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکردووە و دوو گوللە بەر دەستی کەوتووە.

هەنگاو زانیویەتی کە محەممەد عەزیزی دوای بریندارکرانی، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری ئورمیە گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە