بەهۆی نەبوونی پێداویستی خۆپارێزی کار، کرێکارێک لە پیرانشار گیانی لەدەست دا

کرێکارێکی بیناسازی بەناوی محەممەدزاهیر ڕەحمانپوور موقەدەم، خەڵکی پیرانشار، لە ڕووداوێکدا لە کاتی کرێکاریدا گیانی لەدەست دا.

٦ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٠٩:٥٥


هەنگاو؛ شەممە ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کرێکارێکی بیناسازی بەناوی محەممەدزاهیر ڕەحمانپوور موقەدەم، خەڵکی پیرانشار، لە ڕووداوێکدا لە کاتی کرێکاریدا گیانی لەدەست دا.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٥٦ مەیی ٢٠٢٣) محەممەدزاهیر ڕەحمانپوور موقەدەم، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لە کاتی کاردا کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.

ئەم کرێکارە کە خێزانداربووە، بەهۆی نەبوونی پێداویستی خۆپارێزی لە بینایەکی تەواونەکراودا لە پیرانشار کەوتە خوارەوە.


ناوبراو لەو ڕووداوەدا سەر و هەروەها بڕبڕەی پشتی بە سەختی ئازاریان پێگەیشتبوو. ئەم کرێکارە سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی خومەینی پیرانشار و پاشان بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی مەهاباد گواسترابووەوە کە لە ئەنجامدا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە