جەلال تەپاک، پاش هەشت مانگ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

جەلال تەپاک، هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کرابوو، پاش هەشت مانگ دەستبەسەربوون بە دانانی

٣٠ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٢١:٥٥


هەنگاو: شەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

جەلال تەپاک، هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کرابوو، پاش هەشت مانگ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٣ ملیار و ۵٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢٠ی مەیی ٢٠٢٣) جەلال تەپاک، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، پاش هەشت دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٣ ملیار و ۵٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" دراوەتە پاڵی، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی تێکچوون و ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیی ناوبراو، لە بەندیخانە بۆ نەخۆشخانەی نەغەدە گواسترابوویەوە.


جەلال تەپاک، کرێکاری شارەوانیی پیرانشار، لە ماوەی دستبەسەربوون و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەکانیدا ئەشکەنجە دراوە و لە دوو مانگی سەرەتای دەستبەسەبوونیشیدا لە مافەکانی چاوپێکەوتن و پێوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری و بێبەش کراوە.


ئەو بەندکراوە سیاسییە، ڕۆژی ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کراوە و پاش لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئورمیە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە