خەدیجە مەهدیپوور، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد سزای بەندکردنی بەسەردا سەپاوە

خەدیجە مەهدیپوور، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد و خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە سزای

٢ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٥:٤٣


هەنگاو: سێشەممە، ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

خەدیجە مەهدیپوور، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد و خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە سزای ٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ خەدیجە مەهدیپوور، خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ماوەی ڕابردوودا و لەلایەن لقی ١٠٣ی تاوانەکانی گشتی و شۆڕشی ئیلام، بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە" سزای ٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣، لە کاتی تێپەڕاندنی سزای ٢٠ مانگەی ماوەی بەندکرانی پێشووتری لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام، بەبێ ئاگاداریی پێشوەختە و بە زۆرەملێ لەم بەندیخانەیە ئازاد کرا و گەڕایەوە ماڵەوە.


ئەم بەندکراوە سیاسییە، ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٣، لە ماڵی مامی خۆی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان لە شاری ئیلام دەستبەسەر کراوە و پاشان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە.


خەدیجە مەهدیپوور، لە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩، بە هۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە بە پێبژاردنی سێ ملیۆن تمەنی ئێرانی بەجێی بەندکران سزا دراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە