دوو کۆڵبەر بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بریندارکران

دوو کۆلبەر بەناوەکانی محەممەد دەری و سیروان ساڵحی، لە نزیک سنووری تەتە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بە شێوەیەکی دڕندانە هێر

١١ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٤:٠٧


هەنگاو: دووشەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

دوو کۆلبەر بەناوەکانی محەممەد دەری و سیروان ساڵحی، لە نزیک سنووری تەتە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش کرایە سەریان درانە بەر لێدان و کوتان.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٣٠ی ئەپریلی ٢٠٢٣) هێزەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود هێرشیان کردە سەر محەممەد دەری، خەڵکی گوندی "دەرێ" مەریوان و سیروان ساڵحی، خەڵکی گوندی "تەخان" سەر بە سەوڵاو و بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان کردن.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود، سەرەتا بەردیان گرتووەتە ئەم کۆڵبەرانە و پاشان ئەوانیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و بە سەختی برینداریان کردوون.

بەهۆی ئەم ئەشکەنجانەوە، کەمەر و لاقی سیراون ساڵحی بریندار بووە و زیان بە سەری محەممەد دەری گەیشتووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە لە شاری سنە کراوە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی ١ مەی ٢٠٢٢ هەتا ١ مەی ٢٠٢٣، لانی کەم ٤٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ١٦٧ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە