دەستبەسەرکرانی چالاکێکی کرێکاری دیکە لە سنە

لە درێژەی دەستبەسەرکرانی چالاکانی مەدەنی و کرێکاری لە شاری سنە ئیقباڵ شەعبانی چالاکی کرێکاری لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەس

٣٠ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٣:٢٤


هەنگاو: شەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

لە درێژەی دەستبەسەرکرانی چالاکانی مەدەنی و کرێکاری لە شاری سنە ئیقباڵ شەعبانی چالاکی کرێکاری لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٩ی مەی ٢٠٢٣ ئیقبال شەعبانی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە باڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

ئیقباڵ شەعبانی پێشتر بە هۆی چالاکییەکانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر بۆ ماوەی یەک مانگ لەژێر لێکۆڵینەوە بووە.

دەستبەسەرکرانی ناوبراو لەحاڵێکدایە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم ٩ چالاکی کرێکاری دیکە لە شاری سنە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە