دەستبەسەرکردنی حەمزە سەجادی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی حەمزە سەجادی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٢٠ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٩:٣٦


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی حەمزە سەجادی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٧ی مەیی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی حەمزە سەجادی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە گەڕەکی غەفووری شاری سنە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

شایانی باسە کە ئەو هێزانە لە ڕەوتی دەستبەسەرکردنی حەمزە سەجادی، وێڕای ئەوەی کە ماڵەکەیان بەتەواوەتی پشکینیوە، دەستیان بەسەر کەلوپەلە تاکەکەسییەکانیشیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە