دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوەکانی پەیمان ئەحمەدیان و مەنووچێهر ڕەزایی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبە

١٧ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٢٢:٣٣


هەنگاو: یەکشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوەکانی پەیمان ئەحمەدیان و مەنووچێهر ڕەزایی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٧ی مەیی ٢٠٢٣)، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی پەیمان ئەحمەدیان و مەنووچێهر ڕەزایی، کە هەردووکیان خەڵکی گوندی "کەڵکان"ی سەر بە شاری دیواندەرە و دانیشتووی خودی دیواندەرە بوون، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دیواندەرە، ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری و بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە، هەروەها لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە