دەستبەسەرکردنی عەلی لەتیفی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان لە سەقز

هاووڵاتییەک بە ناوی عەلی لەتیفی، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٢٠ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٥٢


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەک بە ناوی عەلی لەتیفی، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی عەلی لەتیفی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کە دانیشتووی گەڕەکی ساڵحاوای شاری سەقز و خێزاندار و باوکی پێنج منداڵ بووە، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەربوون و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە