دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەک بە ناوی حوسێن عیسانژاد و خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی بە ش

١٥ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١١:٢٩


هەنگاو: هەینی، ١۵ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەک بە ناوی حوسێن عیسانژاد و خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٤ی مەیی ٢٠٢٣)، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە پیرانشار هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی حوسێن عیسانژاد لە گوندی "زێوکەی"ی سەر بەو شارە و بە شێوەیەکی دڕندانە و لێدان و بێڕێزانە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ژمارەیەک لە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە ئۆتۆمبێلێک جیا لە دەستبەسەرکردن و لێدانی و بێڕێزی بە ناوبراو، بەتەواوەتی ماڵەکەشیان پشکنیوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ حوسێن عیسانژاد و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە