سەربازێکی کورد لە بنکەی سوپای ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

سەربازێکی کورد و خەڵکی شاری شووت بە ناوی مەحموود ئارەش، لە کاتی تێپەڕکردنی ماوەی سەربازیی زۆرەملێ لە بنکەی سوپای ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٢٢:٠٧


هەنگاو: دووشەممە، ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

سەربازێکی کورد و خەڵکی شاری شووت بە ناوی مەحموود ئارەش، لە کاتی تێپەڕکردنی ماوەی سەربازیی زۆرەملێ لە بنکەی سوپای ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢١ی مەیی ٢٠٢٣)، سەربازێکی کورد بە ناوی مەحموود ئارەش، خەڵکی شاری شارۆچکەی "یوولاگەلدی" سەر بە شای شووت لە پارێزگای ئورمیە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سەربازە لەناو بنکەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە شاری ئورمیە بە چەکی ڕێکخراوەیی سوپا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تاکوو ئێستاش هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو ڕوون نەبووەتەوە.

تەرمی ئەو سەربازە ئەمڕۆ دووشەممە، ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، لە زێدی لەدایکبوونی خۆی ئەسپەردە کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە