سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر مامۆستا سەید جەلال ئەکبەری، خەڵکی سەوڵاوا

مامۆستا سەید جەلال ئەکبەری، مامۆستای ئایینیی خەڵکی شاری سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان

٢١ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٢:٢٣


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣
مامۆستا سەید جەلال ئەکبەری، مامۆستای ئایینیی خەڵکی شاری سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان سزای بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٠ی مەیی ٢٠٢٣) سەید جەلال ئەکبەری، مامۆستای ئایینی و پێشنوێژی گوندی "دەگاگا"ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان، سزای ٢ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سزایە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" بەسەر ئەو مامۆستا ئایینییەدا سەپاوە. ناوبراو پێشتر جارێکی دیکە هەر بەو تۆمەتە لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان بانگ کرابوو.


لەم پەیوەندییەدا ئەو دادگایە لە سەرەتای مانگی بانەمەڕی ٢٧٢٣، سزای ٧ مانگ بەندکردن و لێدانی ٧٢ قامچی بەسەر مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی "قەوەخ"ی شاری سەقزدا سەپاندووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە