سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی کورد بەهۆی ڕەخنە لەسەر هێرشە کیمیاییەکانی سەر قوتابخانەکان

محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی خەڵکی شاری ئیلام کە سروودی "ژن، ژیان، ئازادی"ی خوێندووە و پێشتر دەستبەسەر کراوە، سزای ١ ساڵ بەندکران و ٢٤ ملیۆن تمەنی

٢٤ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٠٨:٣٥


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٣
محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی خەڵکی شاری ئیلام کە سروودی "ژن، ژیان، ئازادی"ی خوێندووە و پێشتر دەستبەسەر کراوە، سزای ١ ساڵ بەندکران و ٢٤ ملیۆن تمەنی ئێرانی پێبژاردنی بەسەردا سەپاوە. ناوبراو پێشتریش جارێکی دیکە سزای بەندکردن و قەدەغەبوونی چوونە دەرەوە لە ئێران و هەروەها پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕابردوودا محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی خەڵکی شاری ئیلام لەلایەن لقی یەکەمی دادگای تاوانەکانی ئیلام بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "ڕەخنەگرتن لەسەر هێرشە کیمیاییەکان بۆ سەر قوتابخانەکان" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سزای ١ ساڵ بەندکران و پێبژاردنی ٢٤ میلیۆنی تمەنی بەسەردا سەپاوە.

ئەو هونەرمەندە کوردە لە مانگی ڕێبەندانی ٢٧٢١، جارێکی دیکە لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکان و لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیلام، سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و دواتر ئەم سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ سزای ٢ ساڵ هەڵپەساردن و دوو ساڵ قەدەغەبوونی چوونە دەرەوەی ناوبراو لە ئێران و هەروەها پێبژاردنی پارە گۆڕدرا.

محەممەد عەباسزادە، پاش تۆمار و بڵاوکردنەوەی سروودی "ژن، ژیان، ئازادی"، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە و دواتر، واتە ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە