سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر موسلیم سەعیدپوور، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سنە

موسلیم سەعیدپوور، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

١٣ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٢٠:٢٣


هەنگاو: چوارشەممە، ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

موسلیم سەعیدپوور، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ موسلیم سەعیدپوور، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی حکوومەت لەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، سزای یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە.

بڕیاری سزای سەپێندراوە بەسەر ناوبراودا بە تۆمەتی "ئامادەکاریی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ساڵی ٢٧٢١" بووە کە ڕۆژی شەممە، ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢٩ی ئەپریل ٢٠٢٣) بەفەرمی بەو هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی خەرمانانی ٢٧١٧ جارێکی دیکەش پاش ئەوەی کە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە سنە بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە. ناوبراو ڕۆژێک پاش مانگرتنی گشتیی شاری سنە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی ڕامین حوسێن پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی، دەستبەسەر کرا.

هەروەها موسلیم سەعیدپوور، ساڵی ٢٧١۶ جارێکی دیکەش بە تۆمەتی بەشداری لە شایی و خۆشیی خەڵکی ئەو شارە دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان، دەستبەسەر کرا و پاش ٢٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە