سەپاندنی سزای بەندکردن، لێدانی قامچی و داماڵینی جلوبەرگیی ئایینی بەسەر مامۆستا عەبدولجەبار لوتفی

مامۆستا عەبدولجەبار لوتفی، کەسایەتیی ئایینی، وانەبێژ و پێشنوێژی مزگەوتی "ئەرشاد"ی شاری سنە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان، س

٣ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٣:٠٣


هەنگاو: چوارشەممە، ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

مامۆستا عەبدولجەبار لوتفی، کەسایەتیی ئایینی، وانەبێژ و پێشنوێژی مزگەوتی "ئەرشاد"ی شاری سنە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان، سزای ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکردن، لێدانی ٧٤ قامچی و هەروەها داماڵینی جلوبەرگی ئایینیی بەسەردا سەپاوە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٤ی مەیی ٢٠٢٣)، مامۆستا عەبدولجەبار لوتفی، کەسایەتیی ئایینی، وانەبێژ و پێشنوێژی مزگەوتی "ئەرشاد"ی شاری سنە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" و "شێواندانی بیروڕای گشتیی خەڵک"، سزای ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکردن و لێدانی ٧٤ قامچی و هەروەها داماڵینی جلوبەرگی ئایینیی بەسەردا سەپاوە.


شایانی باسە کە ئەو مامۆستا ئایینییە لە سەرماوەزی ساڵی ڕابردووشدا بەهۆی پاڵپشتی لە داخوازی و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی خەڵک جارێکی دیکە لەلایەن هەمان دادگایەوە بانگ کراوە.


هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣، مامۆستا مادیح کەرەمی، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان بانگ کراوە و سزای یەک ساڵ هەڵپەساردنی بەسەردا سەپاوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە