مانگرتنی بەندکراوێکی مەزهەبی لە بەندیخانەی مەهاباد

بەندکراوێکی مەزهەبی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد بە ناوی ئیرەج سۆفی محەممەد دێشەمس بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر بارودۆخی خۆی ل

١٧ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١١:٤٦


هەنگاو: یەکشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

بەندکراوێکی مەزهەبی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد بە ناوی ئیرەج سۆفی محەممەد دێشەمس بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر بارودۆخی خۆی لەو بەندیخانەیە، مانی لە خواردن گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٧ی مەیی ٢٠٢٣)، ئیرەج سۆفی محەممەد دێەشەمس بەندکراوی مەزهەبیی خەڵکی شاری مەهاباد، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر بارودۆخی خۆی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە، مانی لە خواردن گرت.

ئەو بەندکراوە لە کاتێکدا بە شێوەی «ڕێگەکراوە» ئازاد کرابوو و سەرقاڵی کارکردن بووە، لە ڕۆژی هەینی، ١۵ی بانەمەڕەوە بە بڕیاری داواکاری گشتیی شاری مەهاباد بۆ بەندیخانەی مەهاباد گواستراوەتەوە و ڕۆژی ئەمڕۆش بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر ئەو گواستنەوەیە، مانی لە خواردن گرتووە.

ناوبراو سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە گرووپە توندڕەوە ئایینییەکاندا" لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد سزای ١٠ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و پاش تێپەڕاندنی ٢ ساڵ و نیو لەو سزایە، بە شێوەی «ڕێگه کراوە» لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە