مەعسوومە سولەیمانی، پاڵەوانی پێشووی زۆرانبازی جارێکی دیکە دەستبەسەرکرایەوە

مەعسوومە سولەیمانی ، خەڵکی خوڕەم ئاوا و خاوەنی مەدالیای زێوی زۆرانبازی ئالیش لە کازاخستان، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و

٢١ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٢:٥٧


هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

مەعسوومە سولەیمانی ، خەڵکی خوڕەم ئاوا و خاوەنی مەدالیای زێوی زۆرانبازی ئالیش لە کازاخستان، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٠ی مەیی ٢٠٢٣) مەعسوومە سولەیمانی ، ناوبژیوان و یاریزانی زۆرانبازی، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە شاری خوڕەم ئاوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان دەستبەسەرکرا.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم وەرزشوانە لە بەردەستدا نییە.

مەعسوومە سولەیمانی لە ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ لە ڕەوتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان دەستبەسەرکرابوو و ماوەی ٣٢ ڕۆژی لە دەستبەسەرگە بەبێ هەبوونی مافی چاوپێکەوتن لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەم ئاوا تێپەڕاندبوو.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە، ئەم پاڵەوانی زۆرانبازییە لە ڕێبەندانی ٢٧١٦ دوای گەڕانەوەی لە پاڵەوانی جیهانی زۆرانبازی، بۆ ماوەی شەش مانگ مافی بەشداریکردن و چوونە ناو گۆڕەپانی وەرزشی لێ قەدەغەکرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە