نوێترین شەپۆلی هێرشە کیمیاییە سیستامتیکەکان بۆ سەر قوتابییان؛ تۆمارکرانی ٥ حاڵەت لە یەک ڕۆژدا

شەپۆلی هێرشە کیمیاییە سیستماتیکەکان بۆ سەر قوتابخانەکان درێژەی هەیە و پێنج قوتابخانە لە شارەکانی سنە، بانە، کرماشان و تاران کرانە ئامانج و ژمارەیەک قوتابی بە

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٢٠:٣٧


هەنگاو: سێشەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

شەپۆلی هێرشە کیمیاییە سیستماتیکەکان بۆ سەر قوتابخانەکان درێژەی هەیە و پێنج قوتابخانە لە شارەکانی سنە، بانە، کرماشان و تاران کرانە ئامانج و ژمارەیەک قوتابی بەهۆیەوە ژاراوی بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢ی مەیی ٢٠٢٣) لە ئەنجامی هێرشە کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی کچانەی فەسایینژاد و مەیعاد لە شاری تاران، ژمارەیەک قوتابی ژەهراوی بوون.

بەگوێرەی ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لەم دوو هێرشە، قوتابییان پۆلەکانی خوێندنیان جێهێشتووە و چوونەتە ناو حەوشەی قوتابخانە و هەروەها دایک و باوکی ئەم قوتابییانە لەپێش دەم دەرگای قوتابخانەکاندا کۆبوونەتەوە.

هاوکات لە شاری سنە، هونەرستانی کچانەی کیمیا کراوتە ئامانجی ئەم هێرشە کیمیاییانە و لانی کەم ٦ قوتابی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە.

لە درێژەدا هێرشی کیمیایی کراوتە سەر قوتابخانەی کچانەی ئیلاهییە لە کرماشان. لەکاتێکدا نیشانەکانی ژاراوی بوونی قوتابییەکان لە پەرەسەندندا بووە، هێزەکانی پۆلیس بەپەلە چوونەتە ئەو قوتابخانە و هەڕەشەیان لە قوتابییان کردووە.

قوتابخانەی کچانەی ساڵح عەلی محەممەدی لە شاری بانە، یەکێکی دیکە لە قوتابخانانەیە کە هێرشی کیمیایی کراوتە سەر و ژاراوی بوونی قوتابییانی لێکەوتووەتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو، دووشەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣، لانی کەم ٧ ناوەندی خوێندن لە شارە جیاوازەکانی سەقز، کرماشان، تاران، هەرسین و کەرەج کراونەتە ئامانجی ئەم هێرشانە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە