هونەرمەند بەهار فەتحی و هاوژینەکەی مەترسی دیپۆرتکرانەوەیان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لەسەرە

هونەرمەند بەهار فەتحی، خەڵکی پاوە و هاوژینەکەی، میلاد یادگاری کە وەک پەنابەر لە تورکیا دەژیان، لەلایەن پۆلیسی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەرکرا

٢٣ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٢٢:٠٢


هەنگاو: شەممە ٢٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

هونەرمەند بەهار فەتحی، خەڵکی پاوە و هاوژینەکەی، میلاد یادگاری کە وەک پەنابەر لە تورکیا دەژیان، لەلایەن پۆلیسی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەرکراون و ئەگەری دیپۆرتکردنەوەیان هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەوتوی ڕابردوو، بەهار فەتحی خەڵکی پاوە و هاوژینەکەی میلاد یادگاری، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەرکران و لە ئێستادا مەترسی دیپۆرتکرانەوەیان لەسەرە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهار فەتحی و میلاد یادگاری دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ یەکێک لە بەندیخانەکانی شاری وان گواستراونەتەوە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، ئەم ژن و مێردە بەمەبەستی وەرگرتنی مافی پەنابەری بەرەو ئەورووپا کەوتبوونە ڕێ و چووبوونە تورکیا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیگەرانی جیددی خۆی سەبارەت بە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی ئەم هونەرمەند و هاوژینەکەی کە چالاکی سیاسییە دەردەبڕێت و داوا لە هەموو ڕێکخراو ناوەندەکانی مافی مرۆڤی دەکات کە بەمەبەستی ڕێگری لە دیپۆرتکردنەوەی ئەم دوو هاووڵاتییە هەنگاو بەپەلە هەڵبگرن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە