هەنگاو ناسنامەی دوو مامۆستای دەستبەسەرکراو لە شاری سنە ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ دوو مامۆستای قوتابخانە بە ناوەکانی فەرزاد سەفی‌خان‌پوور و فاتیح عوسمانی لە کۆبوونەوەی ناڕازایەتیی مامۆستایانی شاری سنە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە

١٩ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٢٠:٠٦


هەنگاو: یەکشەممە، ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

ئەمڕۆ دوو مامۆستای قوتابخانە بە ناوەکانی فەرزاد سەفی‌خان‌پوور و فاتیح عوسمانی لە کۆبوونەوەی ناڕازایەتیی مامۆستایانی شاری سنە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و لێدان و بێڕێزی دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٩ی مەیی ٢٠٢٣) فەرزاد سەفی‌خان‌پوور، مامۆستای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی هونەرستانی شەهریاری نمەکیی سنە و فاتیح عوسمانی، مامۆستای خانەنشینکراوی قوناغی سەرەتایی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ئەو دوو مامۆستایە لە گۆڕەپانی شۆڕشی (گۆڕەپانی دایک) ی شاری سنە، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر شوێن و دۆخی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە