هەوڵی خۆکوشتنی ئاروین نیکپەی تەمەن ٢٠ ساڵ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەریوان

ئاروین نیکپەی، لاوی خەڵکی شاری مەریوان کە لە ڕەوتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کراوە، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شار

١٦ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٢١:٥٦


هەنگاو: شەممە، ١۶ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣

ئاروین نیکپەی، لاوی خەڵکی شاری مەریوان کە لە ڕەوتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کراوە، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ١۶ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (۶ی مەیی ٢٠٢٣)، ئاروین نیکپەی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەی فەجری مەریوان گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان، ئاروین نیکپەی بە خواردنی شامپۆ و لێدانی تیخ لە دەستی هەوڵی خۆکوژیی داوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر تەندروستیی ئەو لاوە لە بەردەستدا نییە.

ئاروین نیکپەی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان، ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ و لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هەنگاو پێشتر لە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣، هەواڵی نوێکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە بۆ مانگێکی دیکە لەلایەن بەڕێوەبەریی ئیتلاعاتی مەریوان، بڵاو کردووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە