پێشگیری لە مامۆستایەک بۆ چوونە سەر پۆلەکانی خوێندن بە جلی کوردی لایەن پەروەردە و بارهێنانی کرماشان

پاراستنی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی کرماشان، نەیهێشتووە جەلیل ئاهەنگەرنژاد، مامۆستای وێژە و ڕاگەیاندنی ناوەندە پەروەردەیییە باڵاکان و قوتابخانەکانی کرماشان

١٨ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٤:٣٤


هەنگاو: دووشەممە، ١٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

پاراستنی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی کرماشان، نەیهێشتووە جەلیل ئاهەنگەرنژاد، مامۆستای وێژە و ڕاگەیاندنی ناوەندە پەروەردەیییە باڵاکان و قوتابخانەکانی کرماشان، بە جلی کوردییەوە بچێتە ناو پۆلەکانی خوێندن.

لەم پەیوەندییەدا ئەو مامۆستایە لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆیدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە پێشگیری لە ناوبراو کراوە کە بە جلی کوردییەوە بچێتە قوتابخانە و پۆلەکانی خوێندن، نووسیویەتی: "کرماشان کە بە گەورەترین شاری کوردنشین لەقەڵەم دەدەن. بەڵام بۆ چی دەبێت نەهێڵن لە وەها شارێک و وەها بارودۆخێک بۆ سادەترین و ئاساییترین مافی هەر مرۆڤێک کە جل‌لەبەرکردنیەتی، وەها دژایەتییەک بکرێت".

جەلیل ئاهەنگەرنژاد کە وەک نووسەریش چالاکی دەکات، نزیک بە سی ساڵ ئەزموونی وانەوتنەوەی لە قوتابخانەکان و ١۵ ساڵ ئەزموونی وانەوتنەوە لە ناوەندەکانی پەروەردەیییە باڵاکاندا هەیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە