ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی مووسا ئیسماعیلی، تەمەن ٣٥ ساڵ، دوای ڕفێندرانی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

١٨ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٧:٥٩


هەنگاو: دووشەممە ١٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی مووسا ئیسماعیلی، تەمەن ٣٥ ساڵ، دوای ڕفێندرانی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دەوروبەری کاتژمێر ١٠ی شەوی یەکشەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٧ی مەیی ٢٠٢٣) مووسا ئیسماعیلی، خەڵکی شارەدێی "پەسوێ" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبێلەکەی لە پەسوێوە بەرەو پیرانشار لە ڕێگادا بووە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە و هاوکات دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی مووسا ئیسماعیلی لەدوای ڕفێندرانییەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە