ڕفاندنی چالاکێکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

محەممەد دانیالی، چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری ئاودانان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری دێلۆڕان ڕفێندراوە.

٢٦ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٠٨:٥٦


هەنگاو: سێشەممە، ٢۶ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

محەممەد دانیالی، چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری ئاودانان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری دێلۆڕان ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی یەکشەممە، ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٤ی مەیی٢٠٢٣) هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەد دانیالی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە شاری دێلۆڕانی ئەو پارێزگایە و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە.

ئەو چالاکە فەرهەنگییە ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "بناری ئاودانان" بووە و ماوەیەک پێش بە مەبەستی کارکردن ئاودانانی بەجێ هێشتووە و ڕووی کردە شاری دێلۆڕان.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری ڕفاندنی ئەو لاوە کوردە و چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە