کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی خوڕەم‌ئاوا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان لە تاران

لاوێکی خەڵکی شاری خوڕەم‌ئاوا بە ناوی ئیمان هیمەتی، لە شاری تاران بە لێدانی باتۆم و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەست دا و چوا

٢ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٢٠:٣٣


هەنگاو: سێشەممە، ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

لاوێکی خەڵکی شاری خوڕەم‌ئاوا بە ناوی ئیمان هیمەتی، لە شاری تاران بە لێدانی باتۆم و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەست دا و چوار هاووڵاتیی دیکەی لوڕیش لەم تێکهەڵچوونەدا بە تەقەی ئەو هێزانە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٢ی مەیی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری خوڕەم‌ئاوا بە ناوی ئیمان هیمەتی و تەمەن ٣۵ ساڵ، بەهۆی لێدانی باتۆم و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ناوبراو لە شاری تاران، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکان سەرەتا بە باتۆم لەو هاووڵاتییەیان داوە و کاتێک ئیمان هیمەتی ویستوویەتی بەرگری لە خۆی بکات، بە کڵاشینکۆف تەقەیان لە سەری کردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو؛ هەر لەم تێکهەڵچوونەدا چوار هاووڵاتیی دیکەی لوڕ بە ناوەکانی مەجید ڕەزایی، ماشەڵڵا مورادجانی، عەلی ئەمیری و بابەک کازمی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان بریندار بوون.
شایانی باسە کە هەنگاو بۆ زیاتر لەسەر ئەو تێکهەڵچوونە و هەروەها ئەو شەقامەی وا ئیمان هیمەتی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان کوژراوە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەکات و دواتر ڕای گشتی لێی ئاگادار ئەکاتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە