کۆڵبەرێک لە سنووری پیرانشار بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت بریندارکرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بەناوی فارووق عەزیزی، کەوتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت و بەسەختی بریندارکرا. ئەم کۆڵبەرە لەلایەن تیمەکانی فری

٢٨ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٢٢:٠٣


هەنگاو: پێنجشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بەناوی فارووق عەزیزی، کەوتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت و بەسەختی بریندارکرا. ئەم کۆڵبەرە لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاری هەرێمی کوردستانەوە بۆ نەخۆشخانە گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٨ی مەیی ٢٠٢٣) فارووق عەزیزی، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لەناوچەی سنووری "مێرگەدرێژ" لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە تەقەی لێکرا و بەسەختی برینداربوو.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران گوللە بەر ورگی فارووق عەزیزی کەوتووە و لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاری هەرێمی کوردستانەوە لە نزیک سنووری حاجی ئومەران بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە فارووق عەزیزی دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە ناوەندی فریاکەوتنی شاری سۆران، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ شاری هەولێر بگوازرێتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە