گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز لە شاری سلێمانی

کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی سەقز، بەناوی هیوا حوسێنی لە شاری سلێمانی بەهۆی نەبوونی کەلوپەلی خۆپارێزی لە شوێنی کارەکەی لە

٢١ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٢١:٠٧


هەنگاو: پێنجشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی سەقز، بەناوی هیوا حوسێنی لە شاری سلێمانی بەهۆی نەبوونی کەلوپەلی خۆپارێزی لە شوێنی کارەکەی لە ڕووداوێکدا گیانی لەدەست دا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١١ی مەیی ٢٠٢٣)، هیوا حوسێنی، کرێکاری بیناسازی و خەڵکی سەقز، لە شاری سلێمانی لە کاتی کاردا لە بەرزاییەوە کەوتووەتە خوارەوە گیانی لەدەست داوە.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کرێکارە تەمەنی ٤٣ ساڵەیە، خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.


تەرمی ئەم کرێکارە لە ئێستادا ڕەوانەی پزیشکی دادی شاری سلێمانیی کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە