ئیتلاعاتی سوپا بە مەبەستی هاوکاری، هەڕەشەی لە بەندکراوانی بەندیخانەی مەهاباد کردووە

هێزەکانی ناوەندی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڕەشەیان لە بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد کردووە و پێیانیان ڕاگەیاندووە؛ ئەگەر لەگەڵ هێزەکانی ئەو نا

٢٤ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٥:٥٧


هەنگاو: شەممە، ٢٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٣
هێزەکانی ناوەندی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڕەشەیان لە بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد کردووە و پێیانیان ڕاگەیاندووە؛ ئەگەر لەگەڵ هێزەکانی ئەو ناوەندە حکوومەتییەدا هاوکاری نەکەن، لە هەموو مافەکانی خۆیان بێبەری دەکرێن.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد و هەڕەشەیان لە بەندکراوان کردووە کە ئەگەر هاوکاریی ئەوان نەکەن، لە مافەکانی وەک مەرەخەسی، ئازادی مەرجدار، کارکردن و هەموو مافەکانی دیکەیان لە ماوەی بەندکرانیاندا، بێبەری و بێبەش دەکرێن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە