یەک حەوتوو دوای کوشتنی کچەکەی، باوکی دونیا ڕەزایی ئازاد کرا

هەنگاو زانیاری زۆرتری لەسەر کوژرانی دونیا ڕەزایی دەستکەوتووە، کە دەردەکەوێت باوکی ئەم کچە لاوەی خەڵکی کرماشان، یەک حەوتوو دوای

١٧ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٣٥


هەنگاو؛ یەکشەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

هەنگاو زانیاری زۆرتری لەسەر کوژرانی دونیا ڕەزایی دەستکەوتووە، کە دەردەکەوێت باوکی ئەم کچە لاوەی خەڵکی کرماشان، یەک حەوتوو دوای کوشتنی کچەکەی لە بەندیخانە ئازادکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەد ڕەزایی باوکی دونیا ڕەزایی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی کرماشان، تەنیا دوای یەک حەوتوو لە دەستبەسەرکران بەهۆی لێخۆشبوونی لەلایەن هاوژینەکەیەوە واتا (دایکی دونیا) ئازاد کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دایک و باوکی دونیا ڕەزایی زۆر لە مێژەوە ناڕازیبوون کە دونیا درێژە بەخوێندن بدات و دژایەتی و کێشەکان لەسەر ئەم بابەتە هەتا ڕۆژی کوشتنی ناوبراو درێژەی هەبووە و پەرەی سەندووە.

دژایەتی کردن لەگەڵ درێژەدان بە خوێندنی ئەم کچە لاوە لەلایەن دایک و باوکییەوە لە ئاستێکدا بووە کە تەنانەت بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی دیپلۆم ڕێگریان دروستکردووە.

دونیا ڕەزایی تەمەن ١٩ ساڵ، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ لە ماڵەکەیاندا هەڵکەوتوو لە گەڕەکی زەفەریەی کرماشان، لەلایەن باوکییە بە پاساوی نامووس و شەرەف کوژرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە