ئاودانان؛ وەحید چاوران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا

وەحید چاوران، شاخەوان و چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەراوباغ سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام لەلایەم هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی.

٣ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١١:٣٦


هەنگاو؛ شەممە ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

وەحید چاوران، شاخەوان و چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەراوباغ سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام لەلایەم هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە. لە ڕەوتی جووڵانەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا هێزەکانی حکوومەت چەند جارێک هەوڵی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەیان دابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٣ی ژوئەنی ٢٠٢٣) وەحید چاوران، چالاکی مەدەنی، خەڵکی ئاودانان لە یەکێک خاڵەسنوورییەکانی ئیلام لەکاتی جێهێشتنی ئێراندا لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا هەواڵی هێرشی بێ ئاکامی هێزەکانی حکوومەت بۆ سەر ماڵی وەحید چاوران بەمەبەستی دەستبەسەرکردنی ناوبراو لە ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣دا بڵاوکردبووەوە.

هێزەکانی حکوومەت پێشتر دوو جاری دیکە هەوڵی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەیان دابوو، کە لە ئەنجامی یەکێک لەم هەوڵانەیان لە ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣، بەهۆی فڕێدانی گازی فرمێسکڕێژ بۆ ناو ماڵی وەحید چاوران، دوو خوشکی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە ڕەوانەکرابوون.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخ و ڕاگیرانی وەحید چاوران لەبەردەستدانییە و چارەنووسی ناڕوونە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە