دەستبەسەرکردنی میلاد فازڵپوور، لاوێکی خەڵکی شاری سەقز

لاوێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی میلاد فازڵپوور لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٥ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١١:٢٢


هەنگاو: دووشەممە، ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

لاوێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی میلاد فازڵپوور لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٦ی ژوئەنی ٢٠٢٣) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز هەڵیانکوتایە سەر گوندی "مەلقەرەنی"ی سەر بەم شارە و میلاد فازڵپوور، لاوی تەمەن ٢٤ ساڵیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، سێ ئۆتۆمبێل لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چوونەتە ئەم گوندە و بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی دۆخێکی نائاسایی و ترسێنەریان خولقاندووە و پاشان ئەو لاوەیان دەستبەسەر کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە