سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار

باپیر بەرزە، محەممەد ئیسماعیلی، ئیسماعیل محەممەدپوور و زانا خووشامەن، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیا

٢٥ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٦:٥٥


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

باپیر بەرزە، محەممەد ئیسماعیلی، ئیسماعیل محەممەدپوور و زانا خووشامەن، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کراون، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەرجەم سزای ١٢ ساڵ و ٢ مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ چوار کەس لە دەستبەسەرکراوانی پاییزی ساڵی ڕابردوو کە لە پیرانشار و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەمیر ئۆجاقڵوو"، بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.

بەپێی بڕیاری ئەو دادگایە، باپیر بەرزە سزای ٣ ساڵ بەندکردن، محەممەد ئیسماعیلی سزای ٢ ساڵ و ٨ مانگ بەندکردن، ئیسماعیل محەممەدپوور سزای ٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردن و زانا خووشامەن سزای ٢ ساڵ و ١ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

ئەو بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ بەفەرمی بەو چوار هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.

ئەو چوار هاووڵاتییەی خەڵکی پیرانشار لە ڕەوتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی شاری پیرانشار دەستبەسەر کراون و دوای چەند مانگێک بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە