شەهلا چووپانی، خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا

شەهلا چووپانی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

٦ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٠٩:٥٥


هەنگاو: سێشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

شەهلا چووپانی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٩ی بەیانی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٦ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، شەهلا چووپانی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری سەقز دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزەکانی حکوومەت لە هێرشێکدا و بەبێ هەبوونی ئیزنی دادگا و بەڵگەی یاسایی شەهلا چووپانی، تەمەن ٣٥ ساڵیان لەگەڕەکی "قەوەخ" لە شاری سەقز دەستبەسەرکردووە.

هەتاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و بارودۆخی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە